ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌دانیمارك قورئان ده‌سوتێنرێت , ئه‌ی من و تۆ چی بكه‌ین ؟
3 / 9 / 2009
عباس رحیم شوانی
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه كاریكاتێری و سوكایه‌تیه‌كانی ڕۆژنامه دانیماركیه‌كان به كه‌سایه‌تیی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام [ صلی الله علیه وسلم ], زۆرێك له موسوڵمانانی جیهان و كۆمپانیاكانی خۆراكی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی , وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك و تۆڵه كردنه‌وه و زیان لێدانێكی توندی ئابوری له‌هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه خۆراكیه دانیماركیه‌كان , جگه له‌خۆپیشاندان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و بێزاری , هه‌ستان به‌پچڕاندنی هاورده‌كردن و كڕینی به‌رهه‌مه خۆراكیه دانیماركیه‌كان , به‌تایبه‌تی تریش به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی و به‌وه‌ش بایی زیاتر له ملیۆنان دۆلار زیانیان له‌و ووڵاته دا .
به‌ڵام دوای زیاتر له دوو ساڵ له‌و پچڕاندنه , ئیداره‌ی زۆرێك له كۆمپانیا جیهانیه‌كانی وه‌ك كارفور و كنتاكی و ماكدوناڵز و هاردیز و برجركنج و بیتزاهت و ستار بوكس بڕیاریاندا كه ئه‌و پچڕاندن و نه‌كڕینی به‌رهه‌مه دانیماركیانه ڕه‌تبكه‌نه‌وه و بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه ئابوریه گه‌وره‌كه‌ی دانیمارك به‌رهه‌مه‌كانیان لێ بكڕنه‌وه و هاوكاریی كۆمپانیا خۆراكیه‌كانی ئه‌و ووڵاته بكه‌ن .
ئه‌مانه‌و ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسی و دڵته‌نگیی توندی موسوڵمانانه ئه‌وه‌یه كه بۆ تۆڵه كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆزه‌ی موسوڵمانان و جیهانی ئیسلامیش , حكومه‌تی دانیمارك بڕیاریداوه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ( 5 / 9 / 2009 ) و له‌گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ی كۆبنهاگن له كۆبنهاگنی پایته‌ختی ئه‌و ووڵاته قورئانی پیرۆز بسوتێنن و سوكایه‌تیی پێ بكه‌ن , وه‌ك كاردانه‌وه‌ی ئه‌و دابڕینه‌ی جیهانی ئیسلامی , هه‌روه‌ك له‌دوای هه‌نگاوه بێڕێزی و نایاسایی و نامرۆییه‌كه‌ی ڕۆژنامه دانیماركیه‌كانه‌وه , له‌زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی جوله‌كه و مه‌سیحیاندا ئه‌و هه‌نگاوه قێزه‌ونانه دووباره كرانه‌وه و له‌هه‌ندێك شوێندا به‌ئاشكراو به‌به‌رچاوی كامێراكانه‌وه قورئان گولله بارانكرا و له‌هه‌ندێكی تریش كراوه‌ته به‌ڕه‌ی به‌رپێی خه‌ڵكان بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی شوێنه گشتیه‌كان , یان بۆ گاڵته و گه‌پ ده‌سوتێنرێت و ده‌خرێته شوێنه پیسه‌كانه‌وه , كه به‌داخه‌وه له عێراقی ئێمه و له‌لایه‌ن سه‌ربازه بێ باوه‌ڕه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه قورئانی كه‌لامی خوای په‌روه‌ردگار و جێ شانازیی هه‌موو موسوڵمانان گولله‌باران كرا و له‌شاری سلێمانیی مه‌ڵبه‌ندی عاریفان و گه‌وره زانایانی ئیسلامی و شاعیرانی خواپه‌رستیشدا پار ساڵ ئه‌و قورئانه به‌رز و به‌ڕێزه فڕێدرایه ( W . C) ی مزگه‌وتێكه‌وه .
بۆیه من لێره‌دا پێم خۆشه ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م كه قورئانی پیرۆز ته‌نها بریتیی نیه له‌و چه‌ند ووشه جوانه‌ی سه‌ر ئه‌و په‌ڕانه‌و به‌س , به‌ڵكو ئــه‌و له‌ناو دڵ و سنگی ملیۆنان موسوڵماندا ڕه‌گی قوڵی خۆی داكوتاوه و سات به‌سات به‌نێو مولوله ده‌ماره‌كانیاندا دێت و ده‌چێت و زیاتر شیرین‌تر و خۆشه‌ویست تر ده‌بێت , جا ئه‌گه‌ر په‌ڕه‌كانی بسوتێنرێت و گولله‌بارانیش بكرێت , ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه زیاتر لای ئێمه شیرین‌تر ده‌بێت و خوای به‌رز و بڵندیش بۆ خۆی به‌ڵێنی پاراستنی داوه , هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت " إنا نحن نزلنا الژكر وإنا له لحافڤون " .
بۆیه داوا ده‌كه‌م كه وه‌رن با ئێمه‌ش بێ هه‌ڵوێست نه‌بین و قورئانی تكا كار بكه‌ینه‌وه سومبولی ژیانمان و زیاتر ده‌ستی پَوه‌بگرین و بیخوێنین و له‌ماناو ڕاڤه‌كانی تێ بگه‌ین و هه‌ریه‌كه‌مان له‌م مانگه پیرۆزه‌دا و به‌كوێرایی چاویی بێ باوه‌ڕه دڵ پڕ له‌قینه‌كان لانی كه‌م هه‌ریه‌كه‌مان خه‌تمێكی ئه‌و كیتابه پیرۆزه پڕ موعجیزه‌یه بكه‌ین و زیاتر تینوێتیی دڵ و ڕۆحمانی پێ بشكێنین و به‌وانیش بڵێین " موتوا بغیڤكم " , ئه‌گه‌ر ئێوه په‌ڕه‌كانی قورئان بسوتێنن , ئه‌وا ئێمه له‌ناو دڵماندا توند تر هه‌ڵیده‌گرین و ده‌پیارَزین و خۆمان قوربانی پیت به‌پیتی ده‌كه‌ین .
پاشان لێره‌وه داوا ده‌كه‌م و به‌تایبه‌تیش له‌م مانگه پیرۆزه‌دا , كه خوای گه‌وره به‌ڵێنی وه‌رگرتنی دوعا و نزای به‌ڕۆژووه‌وانانی داوه , وه‌رن باهه‌موو پێكه‌وه و له‌كاته‌كانی ڕۆژوو شكاندن و ته‌راویح و قنوت و پارشێو و هه‌موو كات و ساته‌كانی تردا دوعا له‌و بێ باوه‌ڕه سته‌مكارانه و هاوكاراكانیان بكه‌ین و منداڵه بێ گوناهه‌كانیشمان فێر بكه‌ین ده‌سته بچووكه‌كانیان بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار به‌رز بكه‌نه‌وه و له‌دوای دوعاكانی ئێمه‌وه ئامین بكه‌ن بۆ له‌ناوچوون و به‌زه‌ویدا ڕۆچوونی ئه‌و سته‌مكارانه و داوابكه‌ین خوای گه‌وره ده‌ستی ئه‌وه‌یان نه‌دات و تۆڵه‌ی توندی خۆیان لێ بسه‌نێته‌وه .
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی چه‌ند كارێكی ناشایسته و نامرۆڤانه‌ی ئه‌و دڕنده و دڵ پڕ له‌قینانه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و قورئانه پیرۆزه‌ی كه من و تۆ ڕۆژانه ده‌یخوێنین و خۆمانی به‌قوربان ده‌كه‌ین , تا زیاتر دوژمنانی خۆت و په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ت بناسیت , دوای بینینی وێنه‌كان به‌دڵ ئامین بۆ ئه‌و دوعایانه بكه و ئه‌وه‌ی من نه‌منوسیوه تۆ به‌كۆمێنت بینوسه و ئێمه ئامینت بۆ ده‌كه‌ین و خێزان و منداڵ و كه‌س و كاره‌كه‌شت هان بده دوعای له‌ناوچوونیان لێ بكه‌ن :
قورئانه‌كه‌ت گولله باران ده‌كرێت
قورئان كراوه‌ته به‌رپێی شوێنه گشتیه‌كان و پێی پیا ده‌نرێت
پێڵاو ده‌خرێته سه‌ر قورئان و سوكایه‌تیی پێ ده‌كرێت
سا خوایه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت نوری قورئانه‌كه‌ت نه‌هێڵن و بیكوژێننه‌وه , ده‌یانه‌وێت سه‌رده‌می مانگا و بت په‌رستی بێننه‌وه , ده‌یانه‌وێت سوكایه‌تی به‌كۆتا په‌یامی ئاسمانی تۆ بكه‌ن , كه جبریلی ئه‌مین بۆ ئێمه‌ی هێناوه , ده‌یانه‌وێت زیاتر له یه‌ك ملیار موسوڵمان ئیهانه بكه‌ن , بۆیه ئێمه لێره‌وه و به‌چاوی پڕ له‌فرمێسك و دڵی پڕ له حوزنه‌وه داوات لێ ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی سوكایه‌تی به‌ناوه جوانه‌كانت و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ت و قورئانه شیرینه‌كه‌ت و هه‌ست و سۆزی ملیۆنان موسوڵمان ده‌كه‌ن , سا خوایه ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان نیه و هیچمان پێ ناكرێت , به‌ڵام تۆ خوایه‌كی عه‌زیز و تۆڵه سێن و به‌ده‌سه‌ڵاتیت , خوایه گیان داوات لێ ده‌كه‌ین كه وه‌ك فیرعه‌ون و تاقمه‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی نوح ژێر ئاویان بخه‌یت , وه‌ك گه‌له‌كه‌ی لوت پێغه‌مبه‌ر به‌ردیان به‌سه‌ردا ببارێنیت , وه‌ك قوڕه‌یش له‌ڕۆژی به‌دردا ڕیسوا و شه‌رمه‌زاریان بكه‌یت , وه‌ك گه‌لی عاد و سه‌مود ڕه‌شه‌بای توڕه‌یی خۆتیان به‌سه‌ردا هه‌ڵبكه‌یت , وه‌ك قاڕونی له‌خۆبایی به‌ناخی زه‌ویدا بیان به‌ره خواره‌وه , هه‌رچی فریشته و سه‌ربازی غه‌زه‌بی خۆت هه‌یه له‌و ڕۆژه‌دا له‌سه‌ریان كۆبكه‌ره‌وه , تا هه‌رچی ڕقێك له‌دڵیاندا هه‌یه پێیان بڕێژن و وه‌ك به‌نی ئیسرائیل كولله و بۆق و جانه‌وه‌ره‌كانی تری خۆتیان بۆ بنێره و هه‌راسانیان بكه و بیانكه به به‌راز و مه‌یمون , ئامین .....